ئاگۆرا پەرتوک Agora Pertuk بریتیە لە چەناڵێکی کوردی جیهانی بۆ بەردەستخستنی کتێبخانەی کوردی بەشێوەی چاپی دیجیتاڵی لە پلاتفۆرمە جیهانییەکان.
کتێبەکانی ئاگۆرا پەرتوک سەرجەمیان بە ڕەزامەندی فەرمی نووسەران یان ناوەندەکانی خاوەن مافی بڵاوکردنەوە بەردەست دەخرێن لە پلاتفۆڕمە جیهانییەکان. ئاگۆرا پەرتوک کۆکراوەیەکی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردییەو چەندین کتێبی جیاوازی نووسەرانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان لە ژانرای جیاواز و زاراوەی جیاواز لە خۆ دەگرێت.
بەکارهێنانی پلاتفۆڕمە جیهانییەکان لەبڕی دروستکردنی پلاتفۆڕمێکی ناوخۆیی گرەنتی ئەوە دەکات کە کتێبە کوردییەکانیش بەهەمان ستانداردی جیهانی بڵاودەکرێنەوەو بەردەست دەبن لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئاگۆرا پەرتوک یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی، سنوردار (/https://agoravision.com).
دامەبڕێ لە دەوڵەمەندیی کتێبخانەی کوردی لە هەر کوێیەکی دنیادایت؛ ئاگۆرا ڤیژن بناسەو لێرەوە چاوت لەسەر ئاگۆرا پەرتوک بێت.