500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

4.9
239 Rezensionen
10’000+
Downloads
Altersfreigabe
Jedes Alter
Screenshot
Screenshot
Screenshot

Über diese App

یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەسەر عەقڵ و دڵدا نایەت، بریتیە لە پێشەواى مەزن و ئەستێرەی درەوشاوەی نێو ئاسمانی زانایانی ئیسلام و پێشەواى " جا ئەوەم باکرد، بۆ ئەوەى تۆی خوێنەر، یان قوتابی زانستی شەرعی، دڵنیاببیەوە کە هەرچی لەم نووسراوە دەیخوێنیەوە، قسەى ئەم پێشەوا مەزنەیەو لە زاری ئەوەوە وەرگیراوەو لە کتێبە صەحیحەکەى دەرهێنراوە، ئەویش لە پێغەمبەرى خۆشەویستمانەوە ﷺ گێڕاویەتیەوە. کۆی فەرموودەکانی ئەم نووسراوە بریتیە لە پێنج سەد (500) فەرموودە کە هەمووی لە (صحيح البخاري) دەرهێنراون، ئەوپەڕی حیکمەت و داناییم بینی لە دانران و دەرهێنانی فەرموودەکان، بۆیە بڕیارمدا بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکەم و مۆڵەتی وەرگێڕانی لێ وەربگرم و واشم کرد. بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) کە دانەری ئەم کتێبەیە بە زمانی عەڕەبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە مۆڵەتی پێدام، منیش ناوی خوام لێهێناو ستایشى شایستە بۆ پەروەردگارى خۆشەویستمان، وا چاوی بە دونیای چاپ هەڵهێناوە، پشتیوان بە خوا هەزاران جار چاپ دەکرێتەوە، قسە لەسەر ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ناکەم، بۆ دووبارە نەبوونەوەی زانیاری و ماندوو نەکردنی خوێنەری خۆشەویست، چونکە دانەری بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) ورد ورد نوقتەى خستۆتە سەر پیت و، وەک پێویست باسی ناوەڕۆک و گەورەیی و پڕ بایەخی و پێویستی کتێبەکەی کردوەو درێژەى پێداوە، خواى مەزن لێى وەرگرتبێت، ئامین. داواکارم لە خواى میهرەبانم، ئەم کارەم تەنها بۆ ئەو بێت، ئەگەر بۆ غەیرى ئەویشم کردبێ، بە کردەوەى خراپ و نیەتی خراپی خۆمم لەگەڵ نەکات، بەڵکو بە بەزەیی و منەت و چاکەى خۆییم لەگەڵ بکات و کردەوەکەم لێ قبوڵ بکات. لە کۆتایی زۆر سوپاسی ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەم دەکەم کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەر یەکەو بە شێوازێک هاوکاریم دەکەن و پشتیوانن بۆ کارەکانی بەندە، خواى بەرزو مەزن بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.
٢٢٠٢ -٠٨-٠٨ هــەولـێـر
Aktualisiert am
18.02.2023

Datensicherheit

Was die Sicherheit angeht, solltest du als Erstes verstehen, wie Entwickler deine Daten erheben und weitergeben. Die Datenschutz- und Sicherheitspraktiken können je nach deiner Verwendung, deiner Region und deinem Alter variieren. Diese Informationen wurden vom Entwickler zur Verfügung gestellt und können jederzeit von ihm geändert werden.

Bewertungen und Rezensionen

4.9
237 Rezensionen
Hinaer Wolf
7. Mai 2023
اللە تعالی بەرەکەت بخاتە عیلمتانەوە
War das hilfreich für dich?
EyeT Max
8. Mai 2023
زۆر سوپاس 🌷 جزاك الله خيرا
Gharib Ali
16. März 2024
🌹🌹🌹
War das hilfreich für dich?
EyeT Max
16. März 2024
🌷🌷💜💜