ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ کاردەکات لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت لەڕێگەی ڕێنماییکردنی دایکە نوێیەکانە لە ڕێگەی ئەزموونی منداڵبوون، و ڕێنماییکردنی دایکی میهرەبان لە هەموو قۆناغێکی ئەم گەشتە جوانەدا
بۆ پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
Aktualisiert am
21.04.2025