xwardnuxoshy

מכיל מודעות
+1K‏
הורדות
סיווג תוכן
כולם
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך

מידע על האפליקציה הזו

لاتفۆرمی خواردن و خۆشی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی شێوازی درووستکردنی خواردنە کوردی و جیهانیەکان، و دۆزینەوەی باشترین خواردنگە و کافێکان و بەرهەمەکانی لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ لە بواری شێوازی درووستکردنی خواردنە کوردی و جیهانیەکان هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی بواری دروستکردنی خواردن بە زمانی کوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ جیاوازەکان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی خواردن و خۆشی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت
עדכון אחרון בתאריך
8 באפר׳ 2024

אבטחת נתונים

כדי לשמור על הבטיחות צריך קודם כל להבין איך המפתחים אוספים ומשתפים את הנתונים שלך. נוהלי פרטיות הנתונים ואבטחת הנתונים עשויים להשתנות בהתאם לשימוש, לאזור ולגיל המשתמש. המפתח סיפק את המידע הזה והוא עשוי לעדכן אותו מדי פעם.
לא מתבצע שיתוף נתונים עם צדדים שלישיים
התחייבות לעמוד במדיניות של Play בנושא תוכן שמיועד למשפחות

מה חדש?

Initial relese

תמיכה באפליקציה

מספר טלפון
+9647508150109
מידע על מפתחי האפליקציה
Rawezh nooraldin bahaaldin
karakarsaz@gmail.com
Türkiye
undefined

‫עוד מבית yad technology‎