Tafsiri Baran تەفسیری باران

4.8
50 ביקורות
+10K‏
הורדות
סיווג תוכן
כולם
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך
צילום מסך

מידע על האפליקציה הזו

تەفسیری باران
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ باران:

١- دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری‌ باران ئه‌وه‌یه‌ ته‌فسیرێکی کورت نییە، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان تێ ناگەی، نووسەر هەوڵی داوە خوێنەر تێ بگەیەنێت و هەوڵیشی داوە زۆر درێژ نەبێ خوێنەر بێزار بێت.

٢ـ سەرەتا باسی ناوی سورەتەکە و ڕوونکردنەوەی مەککی و مەدەنی و فەزل و گرینگترین مەبەستەکان و بابەتەکانی سورەتەکە کراوە بە پوختی، دواتر تەفسیری ئایەتەکان کراوە بەم شێوەیە:

یەکەم: (مانای ئایەتەکە بە کوردی)، دەقی بەکوردی کردنی ئایەتەکانی لە تەفسیری (ئاسان) نەقلی کردووە، چونکە ئاسانترین و کورتترین و پوختترین تەفسیرە، بۆ ئەوەی سەرەتا خوێنەر بەکورتی مانای ئایەتەکە تێ بگات، ئینجا بچێتە ناو وردەکاری ئایەتەکان.

دووەم: (هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان)، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان پشتی بە فەرموودەی (صحیح) بەستووە، یان هۆکاری دابەزینێک کە بەناوبانگ بووبێت و لە زۆربەی کتێبەکانی تەفسیر باسکرابێت و زانایان بە پەسەندیان دانابێت، زۆر هۆکاری دابەزینی ئایەت لە کتێبەکانی تەفسیر باسکراون، بەڵام لەبەر ئەوەی فەرموودەکان لاوازن باسی نەکردووە.

سێیەم: (ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان)، هەندێک ئایەت و وشە هەن پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، بۆیە ئەوەی پێویست بووبێت ڕوونکردنەوەی بۆی کردووە.

چوارەم: (سوودەکانی ئایەتەکان)، هەر ئایەتێک چەند سوودی لەخۆ گرتووە، کردوویەتی بە خاڵ، بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی تێ بگات و بزانێت چۆن کردەوە بە ئایەتەکان دەکات، هەوڵی داوە سوودەکانیش لێک جیابکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر تەرکیزی لەسەر بێت و جوانتر لێی تێ بگات.

I ، هەندێک وشە هەیە وا گونجاوە عەرەبی بێت یان بە عەرەبی جوانترە.

I I شوێن ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەمە هی فلانە زانایە، چونکە کتێبەکە زۆر درێژ دەبوو، بۆیە تەنها لە هەندێک شوێن کە شتێکی جوان بێت، یان سوودێکی ناوازە بێت، سەرچاوەکەی باسکردووە و ناوی زاناکەی هێناوە.

I تەنها چەند شتێکی ڕاستی لێ وەرگرتووە، بۆ نموونە یەکێک لەوانە (الرازي).

٦ـ وتەی زانایان و وتەی ڕاستی باسکردووە لەسەر ئایەتەکان، لە هەندێ شوێن ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر لێی تێ بگات، هەروەها ئایەتێک ئەگەر ئەگەری چەند مانایەکی هەبێت، لەسەر مانا فراوانەکەی لێکداوەتەوە ئەگەر ڕاست بێت و پێچەوانەی یەکتر نەبن، هەروەها لە زۆر شوێن وتەی شازی باس نەکردووە لەسەر ئایەتەکان کە هیچ بەڵگەیان نییە و ئەو مانایە ڕاست نییە، وە لە هەندێک شوێن باسی کردووە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاگادار بێت.

لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپلیکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە لە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز).
עדכון אחרון בתאריך
1 ביוני 2024

אבטחת נתונים

כדי לשמור על הבטיחות צריך קודם כל להבין איך המפתחים אוספים ומשתפים את הנתונים שלך. נוהלי פרטיות הנתונים ואבטחת הנתונים עשויים להשתנות בהתאם לשימוש, לאזור ולגיל המשתמש. המפתח סיפק את המידע הזה והוא עשוי לעדכן אותו מדי פעם.

דירוגים וביקורות

4.8
49 ביקורות

מה חדש?

fixed some bugs.