تەنها یاخود ئۆنڵاین لەگەڵ هاوڕێکانت بجەنگێن تا بزانن كێ زووتر ئەتوانێت وشەكە بخەمڵێنێت.
• ئامانجی یاری
بەرنامەكە وشەیەك هەڵئەبژێرێت، تۆ بە شەش هەوڵدان و كەمتر ئەبێت بزانیت وشەكە چیە.
• لە كاتی داڵكردنی هەر وشەیەك سێ جۆر زانیاریت دەست ئەكەوێت :
- ئەگەر پیتێك بە تاريكی مایەوە
واتای وایە ئەو پیتە لە وشە هەڕەمەكیەكەدا نیە
- ئەگەر پیتێك زەرد بوو
واتا ئەو پیتە لە وشە هەڕەمەكیەكەدا هەیە، بەڵام لەو شوێنەیا نیە
بۆ نموونە ئەگەر وشەیەکت دائڵكرد و دووهەم پیت زەرد بوو واتای وایەئەو پیتە لە دووهەم پیتدا نییە و لێ شوێ
- ئەگەر پیتێك سەوز بوو
واتا ئەو پیتە لە وشە هەڕەمەكییەكە هەیە و لە شوێنی خۆیەتی.
• پێكدێت لە ٣ مۆد
- وشەی ڕۆژانە
هەموو ڕۆژێك وشەیەكی نوێ هەڵدەبژێردرێت و هەمووان لە پێشبڕكێن تا بيزانن
- وشەی هەڕەمەكی
بۆ كات بەسەربردنە و هەموو كردنەوەیەك وشەیەكی هەڕەمەكیت پێ ئەدرێت
- لەگەڵ هاوڕێ
بە شێوەی ئۆنڵاین و لەگەڵ هاوڕێیەكت بجەنگێن بۆ زانینی وشەیەكی هەڕەمەكی هاوبەش لە نێوانتان