ڕاڤەی (عمدة الأحكام) بە کوردی
ئامادەکردن: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی.
تایبەتمەندی ڕاڤەی ئەم پەرتووکە:
١- بۆ هەموو (کتاب) و (باب)ێک ڕوونکردنەوەیەکی پوخت دراوە.
٢- هەموو فەرموودەکان کراون بە کوردی، پاشان لە پێنج ڕووەوە قسەی لەسەر کراوە: یەکەم: پوختەیەک دەربارەی ڕاوی فەرموودەکە. دووەم: تەخریجی فەرموودەکە. سێیەم: ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە و ماناکەی. چوارەم: هۆکاری باسکردنی فەرموودەکە لەم بابە. پێنجەم: سوودەکانی فەرموودەکە.
٣- ئەوەی لەم پەرتووکە نووسراوە هەمووی نەقل کراوە لەو سەرچاوانەی کە بەناوبانگن و ناسراون لای زۆربەی خەڵک و زانایان، بۆ هەر نووسینێک سەرچاوە نووسیراوە مەگەر کەمێکیان نەبێت یان پێویستی نەکردبێت.
٤- لەڕووی زمانەوانییەوە زمانێک بەکار هاتووە کە زمانی زۆربەی خەڵک بێت، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لێی تێ بگەن و سوودی لێ ببینن.
٥- لەڕووی هەلبژاردنی وتەی ڕاست خۆی بەدوور گرتووە لە هەلبژاردنی وتەی شاز، هەروەها ئەو بابەتانەی جیاوازی تێدا زۆر بەهێزە لایەنی بەرفراوانی تێدا هەلبژاردووە.
٦- خۆ بەدوور گرتن لە دەمارگیری مەزهەبی، هەر مەزهەبێک بەڵگەکەکانی بەهێزتر بێت ئەوەی هەلبژاردووە، خۆی نەبەستۆتەوە بە هیچ مەزهەبێک و وتەی هیچ زانایەک.
٧- کاتی باسکردنی سوودەکانی فەرموودەکە هەوڵ دراوە ئاماژە بۆ هەموو سوودەکان بکرێ جا پەیوەندی بە فقهەوە هەبێت یان عەقیدە یان هەر شتێکی تر، بەڵام زیاتر جەخت کراوەتەوە سەر ئەو سوودانەی پەیوەندی بە بابەتی فقهەوە هەیە، چونکە ئەم پەرتووکە پەرتووکی فقهی یە، هەروەها سوودەکانی جگە لە فقهی بە پوختی باس کراوە.
ڕاڤەی عمدة الأحکام بە کوردی