ئەپی "ئەویندارانی پێغەمبەر ﷺ" سەرچاوەیەکی تایبەتە بۆ ناسینی هاوەڵ و ئەویندارانی پێغەمبەر محمد صلی الله علیه وسلم.
لەم ئەپەدا دەتوانیت:
- ناسنامە و ژیاننامەی هاوەڵە گەورەکان بخوێنیتەوە
- چیرۆک و ڕووداوە مێژووییەکانیان فێربیت
- فازیلەت و خەسڵەتە باشەکانیان بزانیت
- نموونەی ئیمان و خۆفیداییان ببینیت
ئەپەکە بە زمانی کوردی نووسراوە و زانیاریی ڕاست و دروست لەسەر ئەو کەسایەتییە مەزنانە پێشکەش دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دا بوون و ئیسلامیان پاراست و بڵاوکردەوە.
گونجاوە بۆ هەموو تەمەنێک کە دەیانەوێت لەسەر مێژووی ئیسلام و سیرەتی هاوەڵەکان زیاتر فێربن.
ناسینی یاران و ئەویندارانی پێغەمبەر محمد ﷺ و چیرۆکی ژیانیان