دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک و ئاوێنەی ڕووداوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.
ئەپڵیکەیشنی فەرمی تێلویزیۆنی ڕۆژهەڵات، نوێترین هەواڵ، شیکاریی سیاسی و بەرنامە دۆکیومێنتارییەکان دەخاتە بەردەستی ئێوە. ئەم ئەپە وەک سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو، ڕووماڵی چرکەبەچرکەی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە:
هەواڵی خێرا و باوەڕپێکراو: ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکان بن لە ڕێگەی هەواڵە نوسراوەکان و ڕاپۆرتە تایبەتەکانمانەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆ (Live Stream): لە هەر شوێنێکی جیهان بن، بە بێ پچڕان و بە کوالێتی جیاواز بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنەکەمان بن.
ئەرشیفی بەرنامەکان: هەموو بەرنامە سیاسی، کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان لەم بەشەدا کۆکراونەتەوە. دەتوانن لە هەر کاتێکدا حەزتان لێ بوو سەیریان بکەنەوە.
دابەزاندن و بینینی ئۆفلاین: هەر ئەڵقەیەک یان بەرنامەیەکتان بەدڵ بوو، دەتوانن دایببەزێننە ناو مۆبایلەکەتان و دواتر بەبێ ئینتەرنێت سەیری بکەن.
لاڤ بلۆگ (Liveblog): لە کاتی ڕووداوە هەستیار و گرنگەکاندا، بە شێوەی زیندوو و چرکەبەچرکە ڕاپۆرتی نووسراوتان پێ دەگات.
ئاگادارکەرەوەی بەپەلە (Push Notifications): بە چالاککردنی ئەم بەشە، هیچ هەواڵێکی گرنگ و بەپەلەتان لە دەست ناچێت.
بۆچی ئەپی ڕۆژهەڵات؟ ئێمە لێرەین تا بەبێ سانسۆر، ڕاستییەکانی ناو کۆمەڵگا بگوازینەوە. ئەم ئەپڵیکەیشنە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بە کەمترین خێرایی ئینتەرنێت کار بکات و پاراستنی زانیاری و تایبەتمەندییەکانی ئێوە لەسەرووی هەموو کارەکانمانەوەیە.
ڕۆژهەڵات؛ یەکەم و یەکەمینی ڕۆژهەڵات.
Contact us: info@rojhelat.media
Web: https://www.rojhelat.media
هەواڵ و زانیاری نوێ لە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئێران و جیهان