کتێبستان، گەورەترین کتێبخانەی کوردی لە گیرفانتدا 📚
زیاتر لە ٨٥٠ کتێبی کوردی (سۆرانی) لە یەک شوێندا بخوێنەوە و گوێ لە کتێبی دەنگی بگرە. کتێبی نوێ بەردەوام زیاد دەکرێن.
ئاپی کتێبستان هەمان کتێبەکانی ئاپی کتێبخانەی کوردی لەخۆ دەگرێت، بەڵام بە دیزاینێکی نوێ و تایبەتمەندیی زیاترەوە.
✦ پۆلەکانی کتێب
ڕۆمان، چیرۆک، مێژوو، ئایینی، کۆمەڵایەتی، شیعر، فەلسەفە، دەروونزانی، منداڵان، زمان، زانست، پزیشکی، ژیاننامە و کتێبی ئینگلیزی.
✦ خوێنەری دەقی نوێ (EPUB)
• قەبارەی نووسین گەورە و بچووک بکە
• فۆنتی نەسخ یان K24 هەڵبژێرە
• ڕووکاری ڕووناک، سێپیا یان تاریک بۆ خوێندنەوەی شەوانە
• ڕستە جوانەکان هەڵبگرە و دواتر بیانبینەوە
✦ خوێنەری PDF
کتێبەکان وەک خۆیان بخوێنەوە، بە شێوەی ستوونی یان ئاسۆیی، بە زووم و گەڕان بەناو لاپەڕەکاندا.
✦ کتێبی دەنگی
گوێ لە کتێبەکان بگرە لە کاتی ڕێکردن، شۆفێری یان پشوودان.
✦ بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاپەکە شوێنی خوێندنەوەت لەبیر دەکات. هەر کاتێک گەڕایتەوە، ڕاستەوخۆ لە هەمان لاپەڕەوە دەست پێدەکەیتەوە.
✦ خوێندنەوە بەبێ ئینتەرنێت
کتێبەکان دابەزێنە و لە هەر شوێنێک بەبێ ئینتەرنێت بیانخوێنەوە.
✦ کتێبە تایبەتەکان (Premium)
زۆربەی کتێبەکان بە خۆڕایین. هەندێک کتێبی تایبەت بە کرێدیت دەکرێنەوە.
• هەر بەکارهێنەرێکی نوێ یەک کرێدیتی خۆڕایی وەردەگرێت 🎁
✦ مافی نووسەران
ئێمە ڕێز لە مافی نووسەران، وەرگێڕان و بڵاوکەرەوەکان دەگرین. ئەگەر خاوەنی مافی هەر کتێبێکیت و ناتەوێت لە ئاپەکەدا بێت، پەیوەندیمان پێوە بکە و بە زووترین کات لای دەبەین.
Kurdish ebooks & audiobooks in Sorani – کتێب و کتێبی دەنگی کوردی