Baran ئینگلیزی فێربە

3.8
516 مراجعة
+100 ألف
عملية تنزيل
تقييم المحتوى
الجميع
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة
صورة لقطة الشاشة

لمحة عن هذا التطبيق

باران (باران الإنجليزية) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت.

باشییەکانی باران ئینگلیزی (باران الإنجليزية) ئەمانەن:

1- هاوکاریت دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو و ئاست بە ئاست فێری زمانی ئینگلیزی بیت.

2- بێزار بووی لە لەبیرکردنی وشە ئینگلیزییەکان؟ ئایا دەزانی باشتیرین رێگا بۆ لەبەرکردنی وشەکان بریتییە لە تاقیکردنەوەی خۆت، ئەم بەرنامەیە بۆ هەربەشێک تاقیکرنەوەت پێدەکات، بەمەش هاوکاریت دەکات تا وشەکانت بێتەوەیاد.

3- بەشی کۆمەڵگا نزیکەی 10000 دە هەزار وشەی تێدایە کە بۆ ئاستی مامناوەند تا وەکو ئاستی پێشکەوتوو دەبێت.

4- بەشی چات کراوەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گوێ لە دەنگی رادیۆی ئەمریکا بگرن ونوسینەکانیان بنوسن.

5- سەدان وانەی جۆراو جۆری تێدایە لە ئێستا دا. بەڵام بە بەردەوامی بابەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەبێ نوێکردنەوەی ئەپەکە بابەتەکانت بە دەست دەگات.

6- هەستناکەی بەردەوام گوێت لە بیستینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت بە جۆراو جۆر؟ یاخود زۆر کتێب و فێرکاری هەیە خوێندنەوەی وشەکان و دەربڕینەکانت بە هەڵە پێدەڵێت؟ لە باران ئینگلیزیدا بە هاوکاری پسپۆرەکانی زمانی ئینگلیزی توانیومانە شێوازی خوێندەوەی وشە و دەربڕینەکان بە کوردی بنوسین بە جوانترین شێوازی خوێندنەوە و بە ڕێنوسی کوردی. تەنها تاقیبکەوە بۆت دەردەکەوێت کە چەندەها وشەی ئاسان هەیە بە هەڵە خوێندوتەوە!

7- ئایا بە نمونە وشەی "هوت" بە "هات" یاخود "هۆت" دەخوێنیتەوە؟ لە راستیدا "هات" بە ئەمریکییە و "هۆت" بە بەریتانییە. بۆیە زۆر وشە هەیە لە زمانی ئینگلیزی سەرت لێدەشێوێت کە چۆن دەخوێندرێتەوە، ئێمە هەوڵمان داوە هەم بە شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی و هەم بە بەریتانی لە ئەپەکە شێوازی خوێندنەوەی وشەکە بنوسین.

8- هەر وانەیەک بکەیتەوە ئەوا بە شێوەی دەرهێل (ئۆفلاین) لات تۆمار دەبێت و هەرکاتێک کاتت هەبوو بەبێ ئینتەرنێت وانەکان دەخوێنیتەوە. وانەکان قەبارەیەکەیان زۆر کەمە کە هەموویان کەمترن لە 1 مێگابایت و بەمەش رەچاوی هێڵی ئینتەرنێت کراوە لە کوردستان

9- ئەپەکە چەند وانەیەکی بێ بەرامبەری تێدایە و دەتوانی سەیریان بکەیت، بەڵام بۆ چالاککردنی هەموو وانەکان ئەوا پێویستە ئەپە بکڕیت. نرخی ئەپەکە زۆر هەرزانە تەنها 2000 هەزارە.

ئەوانەی کە دەپرسن بۆ ئەم ئەپە بە پارەیە؟
وەڵام: ئەم ئەپە شەونوخونی نزیکەی ساڵێکە تا بەرهەم هاتووە جگە لە تێچووی مادی. بۆیە گەر تەنها کتێبێکی بچوکی ئینگلیزی بکڕیت لە بازار ئەوا نرخی لە 5000 زیاترە، جگە لەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی تێدانییە کە لەم ئەپە ئاسانکاری بۆ کردوویت.
تاريخ التحديث
18‏/02‏/2019

أمان البيانات

يمكن لمطوّري البرامج عرض معلومات هنا حول كيفية جمع واستخدام بياناتك في تطبيقاتهم. مزيد من المعلومات عن أمان البيانات
لا تتوفر أي معلومات

التقييمات والتعليقات

3.7
471 مراجعة
مستخدم Google
22 أبريل 2020
جامن بؤجى به رنا مه يه ك داونلؤدكةم كة بة بارةية من خؤم كتيبيكم هةية فيرى ئينكليزيت دةكات جا برام ئيمةش ئةوةندة كةر نين دةتوانين كه داواي بارةتان كرد ئيمةش بةرنامةكةدةسرينةوة
رأى 59 شخصًا أنّ هذه المراجعة مفيدة.
هل كان هذا المحتوى مفيدًا؟
مستخدم Google
28 نوفمبر 2018
سةرتا زور سباس بو ماندووبوناتن بةلام لة ئةبة هيج سووديكم لي نةبي جونكة تيادا هيج كةسيك بة انكليزي قسة ناكات
رأى 34 شخصًا أنّ هذه المراجعة مفيدة.
هل كان هذا المحتوى مفيدًا؟
مستخدم Google
8 أكتوبر 2018
باشة بؤچي بة ئةنتةرنيتة
رأى 4 أشخاص أنّ هذه المراجعة مفيدة.
هل كان هذا المحتوى مفيدًا؟

الجديد

چەند هەڵەیەک چارەسەر کراوە بۆ ئەندرۆیدی پایی