پڕۆژەی بەهای فەرموودە پڕۆژەیەکە تایبەتە بەخزمەتکردنی فەرموودە شیرینەکانی سەروەرمان محمد ﷺ, وە زیاتر ناساندنی گوفتارو ئاکاری پێغەمبەر ﷺ بە مسوڵمانانی ئەزیز بۆ ئەوەی تا بتوانین شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی ئەو ناودارە بین, یەکێک لە کارەکانی پڕۆژەکە بریتی بوو لە ڕاگەیاندنی پێشبڕکێیەک لەسەرتاسەری کوردستان, کە بریتی بوو لە پێشبڕکێی لەبەرکردنی رموودەی پێغەمبەر ﷺ ، سوپاس بۆخوا تا ئێستا چوار قۆناغی بەسەرکەوتوویی تێپەڕیوە ، خۆشبەختانە کەسانێکی زۆر سوودیان نەم پڕۆژەیە بینیوە ،و یچو یچو چچان چ ئەم ئەپڵیکەیشنەی ئێستا لەبەردەستتانە یەکێکە لە بەرهەمەکانی پڕۆژە کە پێکهاتوە لە 150 فەرموودەی پێغەمەری خۆشەویست ﷺ بەمانای کوردیەوە, لەگەڵ ئەمەشدا فەرموودەکان و ماناکانیان بەدەنگێکی خۆش تۆمارکراون, بەپێی نێوەڕۆک و مانای فەرموودەکان دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ناوونیشان. .وای ئەوەی سوود بینین.