500 Farmuda گەوهەرەکانی بوخاری

4.9
239 reviews
10K+
Downloads
Content rating
Everyone
Screenshot image
Screenshot image
Screenshot image

About this app

یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەسەر عەقڵ و دڵدا نایەت، بریتیە لە پێشەواى مەزن و ئەستێرەی درەوشاوەی نێو ئاسمانی زانایانی ئیسلام و پێشەواى فەموودەناسان: موحەممەدی کوڕی ئیسماعیلی بوخاری (خوا نغرۆی نێو ڕەحمەتی فراوانی خۆی بکات). جا ئەوەم باکرد، بۆ ئەوەى تۆی خوێنەر، یان قوتابی زانستی شەرعی، دڵنیاببیەوە کە هەرچی لەم نووسراوە دەیخوێنیەوە، قسەى ئەم پێشەوا مەزنەیەو لە زاری ئەوەوە وەرگیراوەو لە کتێبە صەحیحەکەى دەرهێنراوە، ئەویش لە پێغەمبەرى خۆشەویستمانەوە ﷺ گێڕاویەتیەوە. کۆی فەرموودەکانی ئەم نووسراوە بریتیە لە پێنج سەد (500) فەرموودە کە هەمووی لە (صحيح البخاري) دەرهێنراون، ئەوپەڕی حیکمەت و داناییم بینی لە دانران و دەرهێنانی فەرموودەکان، بۆیە بڕیارمدا بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکەم و مۆڵەتی وەرگێڕانی لێ وەربگرم و واشم کرد. بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) کە دانەری ئەم کتێبەیە بە زمانی عەڕەبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە مۆڵەتی پێدام، منیش ناوی خوام لێهێناو ستایشى شایستە بۆ پەروەردگارى خۆشەویستمان، وا چاوی بە دونیای چاپ هەڵهێناوە، پشتیوان بە خوا هەزاران جار چاپ دەکرێتەوە، قسە لەسەر ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ناکەم، بۆ دووبارە نەبوونەوەی زانیاری و ماندوو نەکردنی خوێنەری خۆشەویست، چونکە دانەری بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) ورد ورد نوقتەى خستۆتە سەر پیت و، وەک پێویست باسی ناوەڕۆک و گەورەیی و پڕ بایەخی و پێویستی کتێبەکەی کردوەو درێژەى پێداوە، خواى مەزن لێى وەرگرتبێت، ئامین. داواکارم لە خواى میهرەبانم، ئەم کارەم تەنها بۆ ئەو بێت، ئەگەر بۆ غەیرى ئەویشم کردبێ، بە کردەوەى خراپ و نیەتی خراپی خۆمم لەگەڵ نەکات، بەڵکو بە بەزەیی و منەت و چاکەى خۆییم لەگەڵ بکات و کردەوەکەم لێ قبوڵ بکات. لە کۆتایی زۆر سوپاسی ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەم دەکەم کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەر یەکەو بە شێوازێک هاوکاریم دەکەن و پشتیوانن بۆ کارەکانی بەندە، خواى بەرزو مەزن بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.
٢٢٠٢ -٠٨-٠٨ هــەولـێـر
Updated on
Feb 18, 2023

Data safety

Safety starts with understanding how developers collect and share your data. Data privacy and security practices may vary based on your use, region, and age. The developer provided this information and may update it over time.
No data shared with third parties
Learn more about how developers declare sharing
No data collected
Learn more about how developers declare collection

Ratings and reviews

4.9
237 reviews
Abdul Salam
April 16, 2023
God bless you
8 people found this review helpful
Did you find this helpful?
EyeT Max
April 16, 2023
Thanks 🌷💜
didar ali
April 16, 2023
دەستانخۆش بێت خوای گەورە پاداشتان بداتەوە ، جاری داهاتوو ئەگەر بتوانن بەم شێوەیە پێنجسەد فەرموودەی ئیمامی موسلمیش بکەنە کوردی بە دەنگ و نووسینیش خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە
13 people found this review helpful
Did you find this helpful?
Kura Sorani
June 23, 2023
ئەوە پێنج ئەستێرە بۆ ئێوەی گوڵ💙... جزاکم اللە خیرا
14 people found this review helpful
Did you find this helpful?
EyeT Max
June 23, 2023
وجزاك الله خيرا 🌷 زۆر سوپاس 💜