D Card

Contains ads
100+
Downloads
Content rating
Everyone
Screenshot image
Screenshot image
Screenshot image
Screenshot image
Screenshot image

About this app

دیسکاونت کارد چییە ؟
دیسکاونت کارد پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانت کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ەوە دەستی بە کارەکانی کردووە ، هەڵدەستێت بە دروستکردنی کاردی زیرەک بۆ بەشداربووانی ، کە خاوەن کارد بە سوود وەرگرتن لە کاردەکە ئەتوانێت لەو ناوەندی فرۆشتنانەی کە تۆمارن لە پڕۆژەکەدا داشکاندن وەربگرێت بەرانبەر هەر کڕینێک ، هەروەها سوودمەندبێت لە ئۆفەرە تایبەتەکان ، وە ئەو کەسانەی کە دەبنە خاوەنی کاردەکە، دەتوانن سوود لەم پڕۆژەیە وەربگرن لە هەموو
جۆرە فرۆشتگاکان ، هەروەها فرۆشیارانیش دەتوانن ژمارەیەک زیاتر لە کڕیاران بەدەست بهێنن . تەنها بە تۆمارکردنی فرۆشتگاکەیان لە بەرنامەکەدا .
بەهۆی زۆربوونی خەرجی لەسەر هاوڵاتیان کۆمپانیای دیسکاونت کارد هەستاوە دروست کردنی کاردێک
کە لەڕێگەی ئەم کاردەوە هاوڵاتیان دەتوانن خەرجییەکانی خۆیانکەم بکەمەوە ، هاوڵاتیان
دەتوانن کاردەکە بەکار بهێنن بۆ وەرگرتنی داشکاندنی دیاریکراولە هەموو ئەو فرۆشتگایانەی لە ئەپڵیکەیشنەکەدا دیاریکراوە , وە ژمارەی فرۆشتگاکان بەردەوام لە زیادبوون دادەبێت ..


دیسکاونت کارد چۆن کاردەکات؟

· دیسکاونت کارد لە ڕێگەی نوێنەرەکانییەوە لە سەرجەم شار و پارێزگاکان لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە فرۆشگا و خاوەن کارەکان ڕێک دەکەوێت بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەک لە داشکاندن بۆ کاڵاکانیان .

· دیسکاونت کارد لە ڕێگەی ( ڕیکلام و ئۆفیس و پالتفۆڕی سۆشیاڵ میدیاکانی ) ئۆفەر و فرۆشگاکانی بە زۆرترین کڕیار دەگەیەنێت ،
شێوازی داشکاندنەکە بەم جۆرەیە :
١ : داشکاندن نابێت لە ڕێژەی ( ٪٥ )کەمتر بێت
٢ : پێویستە داشکاندنەکە لەو کەمترین نرخە بێت کە کاڵاکەی پێ دەفرۆشیت ،
٣ : تەنها هەڵگرانی کاردەکە بەو نرخە دەستیان دەکەوێت.

· هەموو ئەو شوێن و فرۆشگایانەی کە داشکاندن ئەنجام دەدەن لەسەر نەخشە و ئەپڵیکەیشنەکەمان تۆماریان دەکەین بە خستنەڕووی ( ڕێژەی داشکان ، جۆری فرۆشگا ، دانانی ناونیشان ، و دانانی سۆشیاڵ میدیاکانیان ) بۆ ئەوەی بەشداربووان بە ڕێگەیەکی ئاسان ئاشنای فرۆشگا و شوێنەکان ببن و بیاندۆزنەوە.

· کڕیاران لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بەئاسانی ئۆفەر و فرۆشگای دڵخوازی خۆیان دەدۆزنەوە و پاشان سەردانی فرۆشگاکە دەکەن و پاش ئەنجامدانی کڕین کارتەکەیان نیشانی فرۆشیار دەدەن و ڕاستەوخۆ داشکاندن و ئۆفەری دیاریکراویان بۆ ئەنجام دەدرێت.

دیسکاونت کارد بەبەردەوامی پێشبڕکێ و خەڵاتی زۆر گەورە بۆ بەشداربووانی ئامادە دەکات و کۆمەڵگەیەکی پڕ لە چێژ و دەستکەوت بۆ بەشداربووانی دروست دەکات .

بەشداربوون لە دیسکاونت کارد

· بە کڕینی کاردێک لە یەکێک لە سەنتەرەکانمان یان لەڕێگەی نوێنەرەکانمان ، هەموو کڕیارێک لە هەر چین و توێژ و تەمەنێک بێت دەتوانێت بەشدار بێت لە پڕۆژەکە.

· کارتەکە بۆ ماوەیەکی کاتی کارایە.

· چاوەڕێی چی دەکەیت؟!
گەر تا ئێستا بەشدار نەبوویت لە دیسکاونت کارد
کلیک لێرە بکە :
https://visionary-torte-0c89ec.netlify.app/


١: سودمەند بوون لە دیسکاونت کارد :

ئامانج لە پڕۆژەی دیسکاونت کارد بریتییە لە خزمەتکردنی ئەو کەسانەی هەڵگر ی کارتەکەن بە دەستەبەرکردنی داشکاندنی تایبەت لە فرۆشگا و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی ڕۆژانەدا بۆ ئەوەی کڕینەکانیان بە نرخێکی کەمتر بە ئەنجام بگەیەنن ، هەروەها ئاشنای باشترین سەنتەرەکانی فرۆشتن ببن .

٢ - فرۆشیارەکان :

کۆمپانیای دیسکاونت کارد ئەرکی بە بازاڕکردن و ڕیکلامی فرۆشتگاکەت دەگرێتە ئەستۆ بەناساندنی فرۆشتگاکەت لە ڕێگەی بەرنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەم پڕۆژەدا
کە ئەمەش دەبێتە ریکلامێکی گەورە بۆتان و بە هەزاران بەشداربوو ئاڕاستەی بازرگانییەکەتان دەکرێت چ لە دانیشتوانی شارەکە بن یان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی شار هاتوون ڕاستەوخۆ سەردانی فرۆشتگاکەت دەکەن .

بەشداربوون لە پڕۆژەکەدا بە خۆڕاییە !
کەواتە هەرئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەو فرۆشتگاکەت بناسێنە! ( https://discount-card.netlify.app/ )

نمونەیەک دەربارەی کەمکردنەوەی خەرجیەکانت :

هاوڵاتی لەڕێگەی کڕینی کاردەکەوە دەتوانێ مانگانە خەرجیێکی زۆر بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە!

بەڵام چۆن ؟

گەر کەسێک بەنمونە وەربگرین و بزانین مانگانە چەندی بۆ دەگەڕێتەوە ؟
گەر خەرجی سوپەر مارکێتت مانگانە ٢٠٠,٠٠٠ هەزار بێت ئەوا بەوەرگرتنی داشکاندنی %١٠ مانگانە (٢٠,٠٠٠) هەزارت بۆ دەگەڕێتەوە .

گەر وەرزشی GYM دەکەی ئەوا مانگانە بەوەرگرتنی داشکاندنی %١٠ (٥,٠٠٠) بۆ دەگەڕێتەوە

گەر خەرجی دەرمانەکانی خێزانەکەت مانگانە ٥٠,٠٠٠ بێت ئەوا بە وەرگرتنی داشکاندنی %١٠ مانگانە( ٥,٠٠٠) بۆ دەگەڕێتەوە .

گەر هەر وەرزێک ٢٥٠,٠٠٠ بە جل کڕین دەدەی بۆ خێزانەکەت و منداڵەکانت ئەوا بە وەرگرتنی
داشکانی %١٠ لەهەر وەرزێک (٢٥,٠٠٠)ت بۆ دەگەڕێتەوە ،
Updated on
Jan 26, 2023

Data safety

Safety starts with understanding how developers collect and share your data. Data privacy and security practices may vary based on your use, region, and age. The developer provided this information and may update it over time.
No data shared with third parties
Learn more about how developers declare sharing
This app may collect these data types
Location
Data is encrypted in transit
Data can’t be deleted

App support

Phone number
+9647514842414
About the developer
Sozaar Taib Mohammed
halosalman@gmail.com
Iraq

More by Halo Salman